كەشتییەك لە نۆكەندی سوێس چەقی



كەشتییەكی بارهەڵگر لە نۆكەندی سوێس لە وشكانی نزیك بووەوە و چەقی، لە رێگای بەلەمەكانی راكێشانەوە، هەوڵ دراوە كەشتییەكە بەگەڕ بخرێتەوە و چەقینی كەشتییەكە كاریگەری نەكردووەتە سەر هاتووچۆی كەشتییەكانی دیكە لە نۆكەندی سوێس.

كەشتییەكی بارهەڵگر لە نۆكەندی سوێس كە دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست بەیەكەوە دەبەستێیەوە لە وشكانی نزیك بووەوە و چەقی.

كۆمپانیای كارگۆی “Leth Agencies” لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە كە تیایدا ئاماژە بەوە دراوە كەشتییەك بە ناوی “Glory” كە دانەوێڵەی دەگواستەوە لە كاتێكدا لە دەریای ناوەڕاستەوە بەرەو دەریای سوور بەڕێ كەوتبوو لە نۆكەندی سوێس لە نزیك شاری قەنتەرە ناوەڕاستی نۆكەندی سوێس لە وشكانی نزیك بووەوە و چەقی.

لە راگەیەندراوەكەدا تیشك خراوەتە سەر ئەوەی كە لە رێگای بەلەمەكانی راكێشانەوە، هەوڵ دراوە كەشتییەكە وەگەڕ بخرێتەوە.

سەرۆكی فەرمانگەی نۆكەندی سوێس، ئوسامە رەبیع بە كەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەل عەرەبییەی راگەیاندووە كەشتییەكە لە وشكانی نزیك بووەتەوە و چەقیوە و هەوڵی بەگەڕخستنەوەی دەدرێت.

ئوسامە رەبیع ئاماژەی بەوە داوە كە چەقینی كەشتییەكە لە نۆكەندەكەدا، كاریگەری نەكردووەتە سەر هاتووچۆی كەشتییەكانی دیكە.

كەناڵی تەلەڤیزیۆنی “Bloomberg” بڵاوی كردەوە، كەشتییەكە ٦٥ هەزار تۆن گەنمەشامی هەڵگرتووە و لە ئۆكراینەوە بەڕێ كەوتووە بەرەو چین.

باران ئاوی بەنداوی دووكانی زیادكردووە؟
پێشت باران ئاوی بەنداوی دووكانی زیادكردووە؟
ڕووسیا خاركێڤی بۆردوومانكرد
دواتر ڕووسیا خاركێڤی بۆردوومانكرد
ەیوەندیدار