” وڵاتەكەمان هەستیارترین هەڵبژاردن ئەنجامدەدات”



 

بڕیارە لە ئەمساڵدا لە  توركیا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، سەرۆك كۆماری وڵاتەكە دەڵێت، لە ساڵی 2023دا وڵاتەكەمان یەكێك لە هەستیارترین هەڵبژاردنەكانی مێژووی دیموكراسی خۆی ئەنجامدەدات.

سەرۆك كۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وێڕای ئاماژەدان بەوەی لەرێگەی ئەو هەموارەی دەستوور كە پێشكەشی پەڕلەمانیان كردووە، ئازادی جلوبەرگی ژنان گرەنتی دەكەن و دامەزراوەی خێزان لەبەرامبەر هێرشە نهێنییەكانی تەوژمە لادەرەكاندا پتەوتر دەكەن.

دەشڵێت، “هیوادارین ئەم هەموارە كە نیشانی دەدات كێ لایەنگری دیموكراسی و ئازادییەكانە و كێ لایەنگری یاساغەكانە، بە زیاتر لە ٤٠٠ دەنگ پەسەند بكرێت و لە پەرلەمان تێپەڕێت”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی “لەگەڵ ژناندا لەسەر رێگای توركیای مەزن؛ پرۆگرامی كۆبوونەوەی ژنان لە زانست، كولتوور، هونەر، وەرزش و سیاسەت” كە لە گەلەری هونەرە مۆدێرنەكان لە ئانتاڵیا بەڕێوەچوو، بەشداریی كرد و گوتارێكی پێشكەشكرد.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەكرد لەڕێگەی ئەو هەموارەی دەستوور كە پێشكەشی پەڕلەمانیان كردووە، ئازادی جلوبەرگی ژنان گرەنتی دەكەن و دامەزراوەی خێزان لەبەرامبەر هێرشە نهێنییەكانی تەوژمە لادەرەكاندا پتەوتر دەكەن.

سەرۆك كۆماری توركیا ڕاشیگەیاند، “هیوادارین ئەم هەموارە كە نیشانی دەدات كێ لایەنگری دیموكراسی و ئازادییەكانە و كێ لایەنگری فاشیزم و یاساغەكانە، بە زیاتر لە ٤٠٠ دەنگ پەسەند بكرێت و لە پەرلەمان تێپەڕێت”.

لەبارەی هەڵبژاردنەكانیشەوە كە بڕیارە ئەمساڵ لە توركیا بەڕێوەبچێت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، “مكوڕین لەسەر ئەوەی توركیا و گەلی تورك نەكەینە مەحكومی فێڵ و پیلان و تەماح و هێڵی گرژیی باڵای كەسانێك. لە ئێستاوە دەیڵێم، هەڵبژاردنێكمان لەپێشە كە تێیدا خەماتمان دژی ئەوانەی رقیان لە ئاڵای توركیا و دەستەواژەی توركە، درێژەی دەبێت”.

وتیشی،”لە ساڵی ٢٠٢٣دا كە یادی ١٠٠ ساڵەی تەمەنی كۆمارمان دەكەینەوە، وڵاتەكەمان هاوكات یەكێك لە هەستیارترین هەڵبژاردنەكانی مێژووی دیموكراسی خۆی ئەنجامدەدات”.

بەفر و باران بارین بەردەوام دەبێت
پێشت بەفر و باران بارین بەردەوام دەبێت
سبەی چارەنووسی هەدەپە دیاریدەكرێت
دواتر سبەی چارەنووسی هەدەپە دیاریدەكرێت
ەیوەندیدار