چین دوای سێ‌ ساڵ سنوورەكانی دەكاتەوە



چین ڕایگەیاند كە دوای سێ ساڵ لە داخستنی بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە (COVID-19) ، دووبارە سنوورەكانی دەكاتەوە.

لە ٢٦ی كانوونی یەكەمی ساڵی ڕابردوودا، دەسەڵاتدارانی چین ڕایانگەیاندوو كە لە ھەشتی مانگی كانوونی دووەمی ٢٠٢٣وە، دەستبەرداری ماوەی كەرەنتینەكردن دەبن و دووبارە سنوورەكان دەكەنەوە.

لیژنەی تەندروستیی نیشتمانیی چین لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە نەخۆشییەكە لە چینی (A)وە دەگوازنەوە بۆ چینی (B)، ئەوەیش بەمانای ئەوەی كە (COVID-19)، تەنھا پێویستی بە چارەسەركردن و گرتنبەری رێوشوێنی پێویست ھەیە بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

راشیگەیاندووە كە ناوی (COVID-19)یان لە “ھەوكردنی سییەكان بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیەوە” گۆڕیوە بۆ “تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ”.

چین، دەستبەرداری سەپاندنی ماوەی كەرەنتینەكردن دەبێت بەسەر تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ھەروەھا ئەو كەسانەی كە سەردانی ئەو وڵاتە دەكەن، ئەوەش بەپێی یاسا تەندروستییەكان.

چین كە لەسەر ئاستی جیهاندا، زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی ھەیە لە مانگی رابردوودا، وازی لە سیاسەتی توندی ناسراو بە “سفر كۆڤید” ھێنا، ئەمەش لە دوای ئەو گرژیی و ناڕەزایەتییانەی كە ژمارەیەك ناوچەی ئەو وڵاتەی گرتەوە.

لە مانگی ئاداری ٢٠٢٠ەوە ھەر كەسێك سەردانی چینی بكردایە، ئەوا بەناچاری لە دامەزراوەیەكی گشتییدا بۆ ماوەی سێ ھەفتە كەرەنتین دەكرا، بەڵام بەم دواییانە ماوەی كەرەنتینەكە كەم كرایەوە بۆ پێنج رۆژ.

 

ئێران داوای دوورخستنەوەی پارتی ئازادی لە پردێ دەكات
پێشت ئێران داوای دوورخستنەوەی پارتی ئازادی لە پردێ دەكات
کەرکوک؛ ئەو پیاوەی ژنەکەی کوشت دەستگیرکرا
دواتر کەرکوک؛ ئەو پیاوەی ژنەکەی کوشت دەستگیرکرا
ەیوەندیدار