ئاسایشی سلێمانی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێل ئاشكرا دەكات



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، باندێكی دزینی ئۆتۆمبێل ئاشكرا كرد و ئەندامەكانیان دەستگیركرد، كەلەڕێگای تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە خەڵكیان فریوداوە و كاری تاوانكارییان ئەنجام داوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتی (حەیدەر جەلال) بەڕەگەز عەرەب ئاگاداركرانەوە، كە ئۆتۆمبێلەكەی لەجۆری (تۆیۆتا هایلۆكس ٢٠٢٢) لە ناوشاری سلێمانی دزراوە، پاش ڕەزامەندی دادوەر دەستبەجێ هێزەكانیان دەستیانكرد بەلێكۆڵینەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەپاش ئەنجامی بەدواداچوون ، زانیاری بەدەست هات لەسەر ڕووداوەكە، لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا سەرجەم ئەندامانی ئەو باندە دەستگیركران، كە پێكهاتبوون لە هەر ٣ تۆمەتبار ( ع , ع ، م ) ، ( ه ، ح ، ح ) ، ( پ ، ك ، ح )بە ڕەگەز كورد تەمەنیان لە نێوان (٣٠-٣٥) ساڵدایە .

هاوكات بەپێی لێكۆڵینەوەكان كاری ئەم باندە فریودانی ئەو كەسانەبووە، كە لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە مامەڵەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەكەن، بەو پاساوە ئەم فرۆشیارەیان لە شاری كەربەلاوە هێناوەتە سلێمانی و لەكاتی ( ترایی) تاقیكردنەوەی ئۆتۆمبێلەكەی لێی دەدزن.

ئاسایشی سلێمانی بۆ هەموو لایەكی ڕوندەكاتەوە ، كە سەرجەم تۆمەتباران ڕووبەڕوی یاسا كراونەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە و پاش تەواوبونی ڕێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكەش دەگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەكەی .

لا يتوفر وصف.

نرخی ئاڵتون گەیشتە بەرزترین ئاست
پێشت نرخی ئاڵتون گەیشتە بەرزترین ئاست
هەڵەبجە؛ بەهۆی ئەوەی خاوەن مۆلیدەیەك هاووڵاتیانی لەكارەبا بێ بەش كرد غەرامەكرا
دواتر هەڵەبجە؛ بەهۆی ئەوەی خاوەن مۆلیدەیەك هاووڵاتیانی لەكارەبا بێ بەش كرد غەرامەكرا
ەیوەندیدار