داهاتە نانەوتییەكانی ئەمڕۆی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە ملیارێك دینار بووە


داهاتی نانەوتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین زیاتر لە ملیارێك و ٦٢٧ ملیۆن دینار بووە ، زۆرترین داهات لە گەنجینەی گەرمیان بووە.

ڕۆژانە لە ماڵپەری shafafiat.com سەرجەم داهاتی نانەوتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین بە وردەكاریەوە دەخرێتەڕوو، كە تێیدا داهاتی كۆكراوەی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی سلێمانی ئاشكرا دەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، زۆرترین داهات لە گەنجینەی گەرمیان بووە كە ملیارێك دینار داهاتی هەبووە و گەنجینەی یەكی سلێمانیش ٣٠٥ ملیۆن دینار بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە ، ماڵپەری شەفافیەت لە شەش گەنجینە و ٢٧ وەزارەت و دەستەو ٦٠٠ فەرمانگە پێكهاتووە، ئەمەش هەوڵێكە بۆ شەفافكردنی داهاتەكانی سنوری سلێمانی.

لە هیندستان دوو ئەندامی داعش دەستگیركران
پێشت لە هیندستان دوو ئەندامی داعش دەستگیركران
خەڵك؛ هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشكرادەكات
دواتر خەڵك؛ هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشكرادەكات
پەیوەندیدار