كارتی نیشتمانی زانیاری لەسەر وەرگرتنەوەی كارتەكە بە هاووڵاتیان دەدات



بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەوانەی مامەڵەی كارتی نیشتمانی تاوەكو بەرواری ٥ی حوزەیران كردووە، كارتەكانیان گەڕاوەتەوە و جەختیشدەكاتەوە، دەوام لە ٢ی نیوەڕۆ بۆ ٥ی ئێوارە هەیە بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكان.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو ھاووڵاتیانەی تاوەكو (٥/ ٦/ ٢٠٢٢) ھاتوون مامەڵەی كارتی نیشتیمانیان كردووە كارتەكانیان گەڕاوەتەوە و‎ بەرواری لەسەرەوەی وەسڵەكە نووسراوە.

‎‏‎‏‎ڕاشیگەیاند، ڕۆژانە لە یەك شەممەوە تا پێنج شەممە ‏‎‏‎لە كاتژمێر (٢)ی پاش نیوەڕۆ بۆ (٥)ی ئێوارە دەتوانن سەردانی‌ بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی سنووری پارێزگای سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتمانیەكانیان‌.

ئاماژەی بەوەشكرد، ‎‏‎‏‎‏‎‏‎‏‎پێداویستیەكانی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی بریتیە لە ‏‎ڕەگەزنامەی‌ عێراقی‌ ‏‎‏‎‏‎‏‎و پێناسی‌ باری شارستانی‌ و ‎‏‎‏‎‏وەسڵی‌ وەرگرتنەوەی‌ كارتی نیشتیمانیەكە، ناوی ئەو ‎‏‎‏‎كەسەی تۆمار كراوە بۆ وەرگرتنەوەكەی دەبێت ھەر ئەو كەسە بچێتەوە بۆ كارتەكە.

گەرمیان؛ ٥ هەزار بتڵی غاز دابەشدەكرێت
پێشت گەرمیان؛ ٥ هەزار بتڵی غاز دابەشدەكرێت
كرێكارانی پاكەرەوەی نەخۆشخانەكان ٦ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
دواتر كرێكارانی پاكەرەوەی نەخۆشخانەكان ٦ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
ەیوەندیدار