نزیكەی دوو هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریوە


بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران بارین بەردەوام دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

بەپێی ئامارەكان لە ناوچەكانی سنووری سنووری سلێمانی، ئەمساڵ نزیكەی دوو هێندەی ساڵی ڕابردوو باران باریوە.

ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچەكانی سنووری سلێمانی پلەكانی گەرما زۆربەی كاتەكان ئاسمان هەور و بارانبارین دەبێت، پلەكانی گەرما لە نزمیدا دەبن.

دەشڵێت، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بڕی 14.9 ملیم باران باریوە، كۆی گشتی باران بارین تا ئێستا 196 ملیمە، ئەوەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر زیادیكردووە لە كاتێكدا پار ساڵ تا ئەمڕۆ 122 ملیم باران تۆماركرابوو.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، لە دەرئەنجامی زۆربوونی شێ‌ لە هەوادا پێشبینیدەكرێت تەم لە زۆربەی ناوچەكان دروست ببێت، كە ئەوەش كاریگەری دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی مەودای بینین.

سەبارەت بە پێشبینییەكان بۆ بەفربارین ئاسۆ كەمال دەڵێت، لە ناوچە شاخاوییەكان بەفردەبارێت، دەشڵێت لە ناوچەكانی گۆیژە و ئەزمەڕ و شارباژێڕ و پێنجوێن و ئیدارەی ڕاپەڕین بەفر باریوە.

ئەفریقا كۆچ دەكات
پێشت ئەفریقا كۆچ دەكات
سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كێیە؟
دواتر سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كێیە؟
پەیوەندیدار