یاسای لێبوردنی گشتی كێ‌ ناگرێتەوە؟



کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەڕلەمانی کوردستان بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی پەڕلەمان و ونوێنەرانی ئەنجومەنی دادوەری و داواکاری گشتی کۆتایی هات کە تایبەت بوو بە ڕەوشی چاکسازیەکان و خزمەتگوزرایەکان، هەریەکە لەحکومەت و پەڕلەمانیش پڕۆژەی خۆیان هەیە بۆ لێبوردنی گشتی، بەڵام لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ باسی لێوەنەکراوە.

پێشتر پارێزەر بەشدار حەسەن، بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، لەگەڵ بەشێکی زۆری پارێزەران دەمێکە سەرقاڵی ئەوەین کەوا لێبوردنی گشتی لەهەرێم دەربچێت، بەڵام تێبینیمان لەسەر ماددەی ۹ بڕگەی ۲هەیە کە ئەوانەی بەدەرکراون کە لێبوردن نەیانگرێتەوە، ئەوکەسانەن کەتۆمەتبارن بەتێکدانی ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوە ناگرێتەوە بەبێ ئەوەی باسی هیچ ماددەیەک بکات، ئەمەش جێگای نیگەرانیە دەبێ دیاری بکرێن.

دەشڵێت،بەپێی پڕۆژە ئامادەکراوەکە ئەوکەسانەی زینای لەگەڵ کەسی خۆی کردبێت، پارەی حکومەتیان بردبێت ئەوانەی بەناوی شەڕەف ژنیان کوشتووە، لەگەڵ چەند توێژێکی تر نایان گرێتەوە.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازیەکان لەئێستادا نزیکەی ۷ هەزارو ٨٢١ کەسە کە لەلایەن دادگاوە حوکمدراون، بەهۆی زۆری ژمارەی سزادراون و کەمی شوێن، داواکاریەکی زۆر هەیە کەبەشێک لە سزادراوان لێبوردنی گشتیان بۆ دەربکرێت.

شەڕ لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕووی دا
پێشت شەڕ لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕووی دا
400 ملیارەكە كێشەی دیكەی بۆ دروستبوو
دواتر 400 ملیارەكە كێشەی دیكەی بۆ دروستبوو
ەیوەندیدار