بەهێزترین سووپاكان لە 2023دا



 

دامەزراوەی “Globalfirepower” لیستی بەهێزترین سووپاكانی وڵاتانی جیهانی بۆ ساڵی 2023 بڵاوكردەوە، بەو پێیەش ئەمریكا پێشەنگی پاراستووە و لە دوای ئەویش ڕووسیا و چین دێن.

لە لیستی كۆتاییدا بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی لە پلەی پێشكەوتوودا هاتوون، كە ١٤٥ وڵاتی تێدایە، بەو پێیەی سووپای میسر لە پێشەنگی لیستی وڵاتانی عەرەبیدایە، دوای ئەویش سعودیە و جەزائیر دێن.

لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە میسر یەكێكە لە 15 گەورەترین زلهێزی سەربازی جیهانی، هاوكات سعودیە پێگەی 22ی خۆی لە جیهاندا پاراستووە، هاوكات لەسەر ئاستی سووپای عەرەبی لە دوای میسر پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.

جەزائیر لە ڕیزبەندی سێیەمی عەرەبیدایە، هاوكات لە پلەی 26ی جیهانیشدا هاتووە.

سووپای عێراق پلەی چوارەمی عەرەبی و 45ی جیهانیی بەدەستهێناوە، دوای ئەویش سووپای ئیمارات دێت كە پلەی پێنجەمی عەرەبی و 56ی جیهانیی بەدەستهێناوە.

سووپای مەغریب لە پلەی شەشەمی عەرەبیدا، لەدوای ئیماراتەوەیە، لەكاتێكدا لە پلەی ٦١ی جیهانییدایە.

لەگەڵ ئەوەشدا هیندستان لە پلەی چوارەمی جیهانییدایە و دواتر بەریتانیا و دوای ئەویش كۆریای باشوور دێن.

ئۆكراین، لە پلەی پازدەهەمدا هاتووە، بەتایبەتی كە سوودی لە هاوكارییە سەربازییەكانی ڕۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریكا وەرگرتووە.

ئاماری تێکڕای بارانبارین بڵاوکرایەوە
پێشت ئاماری تێکڕای بارانبارین بڵاوکرایەوە
هۆكاری ساردی دەست و پێیەكان  چییە ؟
دواتر هۆكاری ساردی دەست و پێیەكان چییە ؟
ەیوەندیدار