پۆلیسی هەولێر ئامار و چالاكییەكانی ساڵی ٢٠٢٢ ی بڵاوكردەوە



بەڕێوەبەڕایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لە كۆی ٨هەزار و ٦٧٨ تاوانی تۆماركراو ٦ هەزار و ٨٩٤ تاوان ئاشكراكراوە و دەشڵێت،”ڕێژەی چالاكییان ٩٠ % بووە”.

بەڕێوەبەڕایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئامار و چالاكییەكانی ساڵی ٢٠٢٢ ی بڵاوكردەوە تێیدا هاتووە، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ٩ هەزار ٤٤٦ تۆمەتبار لەهەموو تاوانەكان دەستگیركردووە .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە سنوری هەولێر ٦٢ تاوانی كوشتن تۆماركراوە و ٥٥ لە تاوانباران ئاشكراكراوە و ٧٩ تاوانباریش دەستگیركراوە، كە تاوانی كوشتیان ئەنجامداوە و تاوانباری ساڵی ٢٠٢١ ی تێدابووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە كۆی ٨ هەزار و ٦٧٨ تاوانی تۆماركراو ٦ هەزار و ٨٩٤ تاوان ئاشكراكراوە ڕێژەی چالاكییان ٩٠% بووە و ١٠% ش لەژێر لێكۆڵینەوەدایە .

 

 

لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
پێشت لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
نرخى كارتی ئینتەرنێت كەم دەكرێتەوە
دواتر نرخى كارتی ئینتەرنێت كەم دەكرێتەوە
پەیوەندیدار