سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا هەڵبژێردرا



دوای هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كیڤن مەكارتی ، ڕایدەگەیەنێت، سیستەمی وڵاتەكەی لەسەر بنەمای كونتڕۆڵ و باڵانس دامەزراوە و كاتی ئەوە هاتووە ئەنجومەنەكە ئەو هاوسەنگییە بگەڕێنێتەوە بەرامبەر بە سیاسەتەكانی سەرۆك كۆمار.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ٧ی ١ی ٢٠٢٣ ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا دواجار لە پانزەهەمین خۆلی دەنگداندا، كیڤن مەكارتی كۆماری وەك سەرۆكی ئەنجومەنەكە هەڵبژارد، كەلە سەد ساڵی ڕابردووی ئەمریكادا بێوێنە بووە، سەرۆكی كۆمارییەكان كە لە ئەنجومەنی نوێنەراندا زۆرینەن، تا ١٤ خولی دەنگدانی یەك لە دوای یەكدا نەیتوانیبوو نیسابی پێویست بەدەستبهێنێت.

كیڤن مەكارتی بە جیاوازی ٢١٦ دەنگ بەرامبەر بە٢١٢ دەنگ سەركەوتنی بەدەستهێنا، ئەو توانی بە دەنگی كەمتر لە نیوەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێت، ئەمەش تەنها لەبەر ئەوەی شەش كەس لە پارتەكەی خۆی دەنگەكانیان ڕاگرت و نە پشتگیریان لە مەكارتی كرد نە كاندیدی دیكەش.

سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دوای هەڵبژاردنی لە وتارێكدا جەختی لەوە كردەوە، كە ئەولەویەتی بەرنامەی كۆمارییەكان لە خولی نوێی كۆنگرێسدا، چارەسەركردنی پرسی كۆچبەران و كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەتە.

ئەمە لەكاتێكدایە ، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پیلۆسی لە پارتی دیموكرات بوو كە تا ئێستاش لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا ئەندامی باڵای ئەنجومەنی نوێنەرانە، كیڤن مەكارتی تەمەن ٥٧ ساڵی كۆماری و خەڵكی كالیفۆرنیایە .

مووچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت
پێشت مووچەی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت
سلێمانی؛ داهاتی هەفتەی یەكەمی ٢٠٢٣ی زیاتر لە هەشت ملیار دینارە
دواتر سلێمانی؛ داهاتی هەفتەی یەكەمی ٢٠٢٣ی زیاتر لە هەشت ملیار دینارە
ەیوەندیدار