بەهۆی گران فرۆشییەوە دوكانی غاز فرۆشێك داخرا



نوێنەرێكی چاودێری بازرگانی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی غازی لەوەكیلەكانی غاز كڕیوەتەوەو بە گرانتر لە نرخی دیاریكراو فرۆشتویەتی بە هاووڵاتیان، غازفرۆشی حاجی ئەنوەری لە لای چوارڕیانی مامەڕیشە داخست.

فاروق ئەبوبەكر، نوێنەری چاودێری بازرگانی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، سكاڵای هاووڵاتیان هەبووە لەسەر ئەو دووكانی غازفرۆشە بەوەی، كە غازی بە زیاتر لە ٨٥٠٠ دینار فرۆشتووە، هەر بۆیە بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی راستەوخۆ دوكانەكەیان داخست و ناكرێتەوە هەتا ئەوكاتەی هەموو رێكارە یاساییەكانی لەگەڵدا جێبەجێدەكرێت.

ڕاشیگەیاند، هەر ئۆتۆمبێلێك یان دووكانێك بتڵی غاز بە ٨٥٠٠ زیاتر بە هاووڵاتیان بفرۆشێت دادەخرێت و ڕووبەڕووی یاسای دەكەینەوە.

مەسعود بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
پێشت مەسعود بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
مەلا یاسین، پەیامێکی هاوخەمی بۆ د. ئەحمەدی شافیعی دەنێرێت
دواتر مەلا یاسین، پەیامێکی هاوخەمی بۆ د. ئەحمەدی شافیعی دەنێرێت
ەیوەندیدار