تەوژمێكی تری بارانی بەلێزمە بەڕێوەیە



دەزگای كەشناسی عێراق، پێشبینییەكانی بۆ باری كەشوهەوا بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بە بارانی بەلێزمە و هەورە بروسكە دەكات لەم هەفتەیەدا.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دەزگای كەشناسی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان هەلی بارینی بارانی بەلێزمە و بەفر هەیە، پلەی گەرماش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كەمێك دادەبەزێت”.

بۆ ڕۆژی یەك شەممە، كەشناسی پێشبینی دەكات، نمە باران لە چەند ناوچەیەكی جیاجیا ببارێت، لە ڕۆژی دوو شەممەدا بارانی بەلێزمە و هەورە بروسكە دەبێت و پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.

كەشناسی بۆ ڕۆژی سێ‌ شەممە، پێشبیی دەكات بارانێكی بەخوڕ لە ناوچەكانی ناوەڕاست ببارێت لە باكووریش هەور دەبێت و پلەی گەرما كەمێك بەرزدەبێتەوە، بۆ ڕۆژی چوار شەممەش كەشناسی پێشبینی دەكات ساماڵ بێت و پلەی گەرما بەرزببێتەوە.

 

 

نەبوونی پرۆژە یاسای بودجەو لێکەوتەکانی لەسەر ئابوری گشتی
پێشت نەبوونی پرۆژە یاسای بودجەو لێکەوتەکانی لەسەر ئابوری گشتی
ئێمە کەی ئەم دەهۆڵەمان لێدا و کەی دەنگەکەیمان بیست؟
دواتر ئێمە کەی ئەم دەهۆڵەمان لێدا و کەی دەنگەکەیمان بیست؟
ەیوەندیدار