نرخی دۆلار و تمەن ڕوویان لە دابەزین كردەوە



جارێكی دیكە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریكایی و تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دیناری عێراقی ڕوویان لە دابەزین كردەوە.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، نرخی ئاڵوگۆڕی دراوەكان گۆڕانكارییان بەسەردا هات و بەهای دۆلار و تمەن ڕوویان لە دابەزین كردەوە لەكاتێكدا بانكی ناوەندی جەختی لە جێگیری نرخی دینار كردەوە و ڕایگەیاند، كە دۆلاری زیاتر لەڕێگەی بانكە حكومییەكانەوە بە نرخی هەرزانتر دەدەنە هاووڵاتیان.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان، نرخی ١٠٠ دۆلار لە نزیكەی ١٥٦ هەزار دینارەوە دابەزیوە بۆ ١٥٥ هەزار و ٥٠٠ دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٤ ملیۆن و ٥٠ هەزار تمەنە و هەروەها بەرامبەریشە بە ١٨٦٠ لیرەی توركی.

لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا، بانکی ناوەندی عێراق بە فەرمی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٥ هەزار دینار بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک ڕاگەیاند و بەوەش تا دەگەیشتە دەستی هاووڵاتیان نرخەكەی دەگەیشتە ١٤٨ هەزار دینار، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخەكەی تاوەكو نزیكەی ١٦٠ هەزار دینار بەرزبووەوە و ئەوەش وای كرد بانكی ناوەندی چەند ڕێكارێكی ڕابگەیەنێت بۆ هەرزان كردنەوەی نرخەكەی.

ئێمە کەی ئەم دەهۆڵەمان لێدا و کەی دەنگەکەیمان بیست؟
پێت ئێمە کەی ئەم دەهۆڵەمان لێدا و کەی دەنگەکەیمان بیست؟
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەرۆكێكی نوێی هەڵبژارد
دوات ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەرۆكێكی نوێی هەڵبژارد
پەیوەندیدر