كێشەیەكی نوێ‌ ئاستەنگ بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست دەكات



ماوەی 20 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر مانگی ئەیلوول تێپەڕیوە، بەڵام هیشتا دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 و 9 نادیارە و سەرچاوەیەكیش دەڵێت: كێشەیەكی نوێ‌ ڕێگرە لەبەردەم وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی تاوەكو مووچەی فەرمانبەران بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی ڕاگەیاندووە، كێشە نوێیەكە لە داواكارییەكی تەیف سامی، وەزیری دارایی سەرچاوەی گرتووە، كە داوای یەكخستنی باجی گومرگی لەنێوان هەولێر و بەغدا دەكات لەگەڵ ڕادەست كردنی %ی داهات و باجەكان.

ڕاشیگەیاندووە، حكومەتی هەرێم تاوەكو ئێستا هیچ یەكێك لەوەی لە بودجەدا هەیە ڕادەست نەكردووە و لەسەر یەكخستنی گومرگی ڕێككەوتن نەكراوە و ڕێككەوتنیش لەسەر ژمارەی دەروازە فەرمییەكانی كوردستان نەكراوە، هەروەها بەغدا داوای دیاری كردنی ڕێژەی ئەو باج و ڕسوماتە دەكات، كە لە فەرمانبەران و بازرگانان و بەڵێندەران وەرگیراوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، “تا ئێستا بەغدا جەخت لە ڕادەستكردنی %ی داهاتی هەرێم دەكات، كە ڕێككەوتوون لەسەری لە یاسای بودجەدا، كە بریتییە لە داهاتی نانەوتی”.

دوێنێ پێنج شەممە، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم مووچەی مانگەکانی ئابی ڕابردوو و ئەیلولی ئەمساڵ بەسەر فەرمانبەران و کرێکارانی کەرتی گشتی دابەش دەكات ئەگەر لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە پارەیان بۆ دابین بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “یەک شەممەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق دەریانکردووە، دیارترینیان مووچەی مانگانەیە و بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پەیوەستن بەو لایەنەوە”.

جەختیشی کردەوە کە “حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلول پێکەوە دابەش دەکات لە ئەگەری تەمویل كردنی لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە”.

به‌رهه‌مه‌كانی یه‌كه‌مین دیداری نیشتمانی یادی‌ كۆچی‌ دوایی مام جه‌لال بڵاوده‌كرێته‌وه‌
پێت به‌رهه‌مه‌كانی یه‌كه‌مین دیداری نیشتمانی یادی‌ كۆچی‌ دوایی مام جه‌لال بڵاوده‌كرێته‌وه‌
كاتی پێدانی كارەبای نیشتمانی دەگۆڕێت
دوات كاتی پێدانی كارەبای نیشتمانی دەگۆڕێت
پەیوەندیدار