ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

هەڤاڵ ئەبوبەكر: هەوڵی تەواو دەدەین بۆ تەواوكردنی بەنداوەكانی سنوری سلێمانی

خەڵك- بەشی هەواڵ

پارێزگاری سلێمانی ئاشكرای كرد، كۆتایی هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی شاری سلێمانی دەكات و دیدارێكی بازرگانی لەگەڵ بازرگانان و سەرمایەدارانی شارەكە سازدەكات.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەسەر پشكی گۆڕان بە میدیای حزبەكەی وتوە”خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ئەولەویەتی كارەكانمانە، هەروەها نزیكەی دوو ملیار دینارمان بۆ سێكتەری كارەبا دابین كردووە.”

ناوبراو هەروەها وتویەتی”پڕۆژەی رێگای 100 مەتری سلێمانی خراوەتەوە گەڕ، هەوڵیش دەدەین بۆ دروستكردنی بەنداوی خێوەتە و تەواوكردنی ئەو بەنداوانەی تەواو نەبوون لەگەڵ دروستكردنی بەنداوی لاوەكی بۆ پشتیوانیكردنی هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان.”

پارێزگاری سلێمانی وتویەتی” هەوڵ دەدەین هەڵمەتێكی گەورەی دروستكردنی قوتابخانە دەست پێبكەین، كە بەسوپاسەوە كەرتی تایبەت ئەم بەڵێنەیان داوە و دەستمان پێكردوە كە لەوانەیە گەورەترین هەڵمەت بێت بتوانین لە ساڵێكدا جێبەجێی بكەین، بەرنامەیەكی دیكەمان ئەوەیە بایەخ بە وزەی جێگرەوە بدەین، كارێكی ترمان پەرەپێدانە بە بوارەكانی كۆگای ستراتیژی بۆ بواری غاز و سوتەمەنی و دانەوێڵە و ئاو و دەرمان و دابینكردنی پێداویستی پارێزگاكەمان، هەروەها كەمپەكانیشمان ئامادە كردوە بۆ هەر حاڵەتێكی لەناكاو.”

لە بەشێكی تری وتەكانیدا پارێزگاری سلێمانی لەبارەی بەرنامەی كاری سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف، بۆ سلێمانی، كە بڕیارە لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامی بدات، وتی”ئاگاداری ئەو سەردانەین و لە سلێمانیش دیدارێكی بازرگانی ئەنجام دەدات، كە ئامانج لێی پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكانی هەردوولایە.”

ئابوری

خەڵك؛ كاتی پەسەند كردنی بودجەی عیراق ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی سێ شەممە بڕیارە خوێندنەوەی كۆتایی بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019ی عیراق بكرێت، دەشڵێت: “پێم وانیە لەكۆبوونەوەی داهاتوو كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی تەواو بكرێت”.

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای ماوەیەكی زۆر لە كۆبوونەوە و گفتوگۆكردن دەربارەی پڕۆژە یاسای بودجەی عیراق، ڕۆژی سێ شەممە بڕیارە خوێندنەوەی كۆتایی بۆ ئەنجام بدرێـت.

ڕاشیگەیاند، هەر لە كۆبونەوەكەی ڕۆژی سێ شەممە تەواوكاری لە كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی كاری لەسەر دەكرێت، بەڵام ئەوەندەی ئاگادار بم لەو كۆبوونەوەیەدا تەواوكاریەكە كۆتایی نایەت و وەزیرەكان دەنگیان لەسەر نادرێت.

پێشتریش، د. بەشیر خەلیل، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە پشكی كورد بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لەم هەفتەیەدا پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 پەسەند دەكات و مادەی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە جێگیر كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە وێنە، لە هەولێر فێستیڤاڵی مریشك و كەڵەشێری كوردی بەڕێوەچوو

خەڵك- ئارام سەردار
لەشاری هەولێر یەكەمین فێستیڤاڵی مریشك و كەڵەشێری كوردی بەڕێوەچوو.

فێستیڤاڵەكە لەلایەن ڕێكخراوی دوازدە سوارچاكی كوردستان و ڕێكخراوی داكۆكی لەمافەكانی ئاژەڵ سەرپەرشتی كراوە، ئامانج لە فێستیڤاڵەكە پاراستنی ئاژەڵ و پەلەوەری خۆماڵیە.

لەم فێستیڤاڵە، ناوازەترین جۆری مریشك و كەڵەشێری كوردی تێدا نمایشكراوە، كە نرخیان لەنێوان ٥۰ دۆلار بۆ ٤٥۰۰ دۆلار دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەرلەمانتارێكی كورد ڤیدیۆكەی دەداتە حكومەت
بۆری نەوتبەری عیراق كون دەكرێت و نەوتەكەی بەتاڵان دەبرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای ئەوەی عیراق بۆ پاراستنی نەوتەكەی بە ناو خاكی توركیادا پارە دەدات، كەچی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بۆریەكە كون دەكەن و نەوتەكەی دەبەن، دەشڵێت: “لە هەناردەی نەوتی عیراق بڕێك نەوت كەم دەكات، بۆیە داوام لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق كردووە، بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بكات”.

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە، هەرچەندە بەروارەكەی كۆنە، بەڵام ئەوە نیشان دەدات، كە لەناو خاكی توركیا لە لایەن هاوڵاتیانەوە بۆری نەوتی عیراق كون دەكەن و نەوتەكەی دەبەن.

وتیشی، “نوسراوم ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆ و هەواڵگری كردووە، كە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بكەن، كە ناكرێت عیراق لە پای پاراستنی نەوتەكەی لەناو خاكی توركیا پارە بدات و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەش نەوتەكەی بەو شێوەیە ببەن”.

ڕاشیگەیاند، عیراق لەو بڕە نەوتەی هەناردەی دەرەوەی دەكات لەڕێگەی بۆریەكانی توركیا بڕێكی دیارنامێنێـت و كەم دەكات، لەنوسراوەكە داوام كردووە، كە ئاخۆ لە چ شوێنی دیكە خەرقی بۆریەكانی نەوتی عیراق كراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كون كردنی بۆریە نەوتیەكانی عیراق لەناو خاكی خۆی یان دەرەوە و بردنی نەوتەكەی لە هەناردەی نەوت و داهاتی عیراق كەم دەكات، بۆیە پێویستە ڕێگری لەو كارە بكرێـت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 85%, 41 دەنگ دان
    41 دەنگ دان 85%
    41 دەنگ دان - 85% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین