لە هەولێر ئاگر لە چەند كۆگایەك كەوتەوە



بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات، ئاگر لە ناو كۆگاكانی تیم مارت كەوتۆتەوە و لەلایەن یتمەكانیانەوە كۆنتڕۆڵ كراوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ناو کۆگاکانی (تیم مارت) لە کاتژمێر۷:۲٠ خوولەکی بەیانی ئەمڕۆ ئاگر كەوتۆتەوە و بەهۆیەوە سێ مۆلیدە و تانکی گازی کارگەی دروست کردنی بۆڕی سووتاون.

ڕاشیگەیاندووە، تیمەکانمان بە خێرایی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و ڕێگرییان کرد لە سووتانی کارگەکە و دوو مۆلیدە.

جەختیشی كردۆتەوە، تیمەكانیان بێ زیانی گیانی توانیان کۆنتڕۆڵی ئاگرەكە بکەن.

داهاتی سلێمانی كەمی كرد
پێت داهاتی سلێمانی كەمی كرد
هاودەكردنی چەندين جۆر و مۆدێلی ئۆتۆمبێل قەدەغە دەكرێت
دوات هاودەكردنی چەندين جۆر و مۆدێلی ئۆتۆمبێل قەدەغە دەكرێت
پەیوەندیدار