ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سووتا



ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندا لەسەر ڕێگای حانەقین بەهۆی وەرگەڕانەوە ئاگری گرتووە و بەتەواوی سووتاوە و شۆفێرەكەی بریندار بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەیانیی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا ئەلنترا، كە لە ناحیەی مەیدانەوە بە ئاڕاستەی قەزای خانەقین ڕۆیشتووە، لەنێوان هەردوو گوندی (هاجیلەر و ناوماچک) کۆنترۆڵی لەدەستدا و کەوتە دۆڵێکەوە و پاشان ئاگریگرت.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی سووتا و شۆفێرەکەشی برینداربوو، كە تەمەنی 30 ساڵە و دانیشتووی شارەبانی سەر بە پارێزگای دیالەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، شۆفێرەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەزای دەربەندیخان كرا بەمەبەستی چارەسەر و تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لەبارەی ڕووداوەکەوە دەستپێکردووە.

مەسرور بارزانی: کاردەکەین بۆ ئەوەی کێشەی ئاو و کارەبا نەمێنێت
پێت مەسرور بارزانی: کاردەکەین بۆ ئەوەی کێشەی ئاو و کارەبا نەمێنێت
مووچەی بەشێكی دیكەی مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر عێراق
دوات مووچەی بەشێكی دیكەی مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر عێراق
پەیوەندیدار