بە تۆمەتی دزی جۆراوجۆر كەسێك دەستگیركرا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد لە چەند شوێنێك هەڵسابوو بەدزینی ئاڵتون و چەند ئامێرێكی كارەبایی و هەروەها هەوڵی دابوو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان/سێنترا) بدزێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی ڕۆژهەڵات، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ی. ز. س) دەستگیر كرد، كە لە چەند شوێنێك هەڵسابوو بە دزینی بڕێك زێڕ و چەند ئامێرێكی كارەبایی و بڕی (٢٥٠٫٠٠٠) دینار و كەلوپەلی ئۆتۆمبێل و ژمارەیەك ئەنگوستیلە و سەعاتی دەستی، هەروەها هەوڵی دابوو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان/ سێنترا) بدزێت.

تۆمەتباری ئاماژەپێكراوی سەرەوە، كە پێشینەی تاوانی هەیە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا و ڕادەستی دادگا كرا.

قد تكون صورة ‏شخص واحد‏

قد تكون صورة ‏‏سيارة‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏

لا يتوفر وصف للصورة.

كەشناسی هەرێم ؛ ڕێژەی باران بارینی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە
پێشت كەشناسی هەرێم ؛ ڕێژەی باران بارینی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە
ئاماری هەشت ساڵی خنكانی كۆچبەران بڵاوكرایەوە
دواتر ئاماری هەشت ساڵی خنكانی كۆچبەران بڵاوكرایەوە
ەیوەندیدار