لە هەرێمی كوردستان 28 حاڵەتی كۆلێرا تۆماركراوە



وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە ئەمساڵ 28 حاڵەتی كۆلێرا تۆماركراوە، بەڵام هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە و دەشڵێت: مەترسی زیاتر لەسەر منداڵان و بەساڵاچووان هەیە و زیاتر لە وەرزی گەرمادا بڵاودەبێتەوە بەهۆی خواردن و ئاوی پیسەوە.

د. سەرکار سوورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، نەخۆشی کۆلێرا، نەخۆشییەکی کوشندەی سکچوونییە و هۆکارەکەی بەکتریایە و سەرچاوەکەی خۆراک و ئاوی پیسە، مەترسی زیاتر لەسەر منداڵان، بەساڵاچوواندا هەیە و نەخۆشییەکە زیاتر لە وەزری گەرمادا بڵاو دەبێتەوە.

ئاشكراشی كرد، لە هەرێمی کوردستان ئەم ساڵ تا ئێستا 28 حاڵەتی کۆلێرا تۆمار کراون، بەڵام خۆشبەختانە کەسیان گیانیان لەدەستنەداوە، هەروەها تا ئێستە لە پارێزگای دهۆک هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو لە پارێزگای هەولێر 12 حاڵەت و لە سلێمانی 16 حاڵەت تۆمار کراون.

جەختی لەوەشکردەوە، ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو رێژەی تووشبوون بە کۆلێرا لە هەرێمی کوردستان زۆر کەمی کردووە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە وەزارەتی تەندروستی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشییەکە زۆر بە باشی گەیاندووەتە هاووڵاتییان.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕێنمایی هاووڵاتیان دەكات، “تا بۆتان دەکرێت لە دەرەوە خواردن مەخۆن، ئەگەریش لە دەرەوە خواردنتان خوارد پێویستە ڕەچاوی ئەوە بکەن بزانن خواردنەکە خاوێنە یان ڕێستورانتەکە مۆڵەتی تەندروستیی هەیە یا نا”.

 

وادەی دابەشکردنی مووچەکانی مانگی ٨ و ٩ دیاریکرا
پێت وادەی دابەشکردنی مووچەکانی مانگی ٨ و ٩ دیاریکرا
گەنجێکی کورد لە کەناڵی ئینگلیز خنکا
دوات گەنجێکی کورد لە کەناڵی ئینگلیز خنکا
پەیوەندیدار