وادەی دابەشکردنی مووچەکانی مانگی ٨ و ٩ دیاریکرا



سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ و ٩ ی مووچەخۆرانی دیاریکرد و دەڵێت” لەماوەی 14 ڕۆژ مووچە دێت”.

د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند، دوای بردنی لیستەکان بۆ بەغدا لەماوەی 14 ڕۆژ مووچەی مانگەکانی 9 و 8 دێت.

ڕاشیگەیاند، هەفتەی ئایندە سەرجەم دۆسێکانی تایبەت بە مووچە لەسەر ئەو داواکارییانەی بەغدا هەیبووە لە لیستی مووچە، ناوی دوبارە، کۆدی بایۆمەتری دەبەینە بەغدا و دەخرێتە سەر میزی گفتوگۆکان، و سەرجەم کەیسەکان یەکلایی دەکەینەوە لەگەڵ عێراق.

وتیشی، تا کۆتایی ئەمساڵ مووچە بەردەوام دەبێت و مۆڵەت بە هەردوو حکومەت دراوە سەرجەم گرفتەکان چارەسەر بکەن، و لە ساڵی نوێشدا ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت، و بڕیارە سەرجەم گرفتەکان تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەر بکرێن.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان ڕێککار و هەنگاوی تر ماوە چونکە دەبێت لەگەڵ بەغدا لەسەر تەمەنی خانەنشینی و شایستەی داراییان و تەواوکردنی بایۆمەتری ڕێکبکەوین، هاوکات کار بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی دەکەین.

شاندێكی هەرێم بۆ مووچەی خانەنشینی دەچێتە بەغدا
پێت شاندێكی هەرێم بۆ مووچەی خانەنشینی دەچێتە بەغدا
لە هەرێمی كوردستان 28 حاڵەتی كۆلێرا تۆماركراوە
دوات لە هەرێمی كوردستان 28 حاڵەتی كۆلێرا تۆماركراوە
پەیوەندیدار