ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای كەلار وەرگەڕا



لەسەر ڕێگای کەلار- کفری بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوی جۆری وەرگەڕانەوە کەسێک برینداربوو، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ( چوار شەممە) ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون لەسەر ڕێگەی کەلار – کفری بە ئاراستەی کەلار هاتووە لە بەرامبەر ناحیەی ڕزگاری کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە دوو ستونی ڕووناکیدا.

ڕاشیگەیاندووە، جگە لە برینداربوونی لێخوڕەکەی، زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بریندارەکە لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠٠ەو، دانیشتوی قەزای کەلارە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە قەزای کەلار و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردوە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

پزیشکیان دێتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە
پێت پزیشکیان دێتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە
جاسم کەلاری:قسه‌كانم لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ كراوه‌
دوات جاسم کەلاری:قسه‌كانم لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ كراوه‌
پەیوەندیدار