بڕێک پارەی جوتیاران گەیشتە هەرێم



سایلۆی سلێمانی هەواڵی هاتنی بڕێک پارەی جوتیارانی ڕاگەیاند.

لە بڵاوکراوەیەکدا سایلۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن وەزارتی بازرگانی عێراقەوە چەکێک بە بڕی ٦٧ ملیار دینار ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیمان کرا . ئاماژەی بەوەشداوە، دوایی تەواو بوونی ڕێکارە یاساییەکان لەنێوان بانکی ناوەندی هەرێم و بانکی ڕافیدین دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەسەر جوتیاراندا .

هاوکات غەریب ئەحمەد پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێڕاق (٢٥٠) ملیار دیناری (تمویل)ی وەزارەتی بازرگانی عێڕاق كردووە بۆ شەش پارێزگا بەم شێوەیە:

١٥٠ ملیار دینار بۆ پارێزگاكانی، هەولێر، سلێمانی، دهۆك.
١٠٠ ملیار دینار بۆ پارێزگاكانی، موسڵ، كەركوك، صلاحدین-تكریت.
سەبارەت بەم كوژمەی ماوە كە بڕەكەی (٣٣٣) ملیار دینارە گوتیان: وەزارەتی دارایی عێراق پەی ڕاگەیاندوین لە نزیكترین ڕۆژەكانی داهاتوو ئەم كوژمەیەش ڕادەست دەكەین.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشیکرد، جوتیاران دڵنیا دەكەینەوە كە، پارێزەرو پاڵپشتی بەردەوامتان دەبین بۆ دەستەبەر كردنی ماف و شایستەكانتان.
تێبینی: دەبێت وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕۆژانەی پێدانی پارەكانتان دیاری بكات، ئاخۆ سبەی چوارشەم دەتوانن پارەكانتان پێبدەن، یاخود دەخرێتە یەك شەممەی داهاتوو.

ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو شاندێکی نوێنەرانی جوتیارانی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا کۆبوونەوە بۆ دابینکردنی شایستەکانیان، حکومەتی عێراق دڵنیایی دایە جوتیاران کە کۆیا پارەی شایستەیان بۆ خەرجدەکرێت.

هاوکات جێگری سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، گرفتی نەختینە و نەبوونی سیولە وایکردووە خەرجکردنی پارەی جوتیاران دوابکەوێت.

 

هواوی خۆشییەکەی ئەپڵ تێکدەدات
پێت هواوی خۆشییەکەی ئەپڵ تێکدەدات
ئەمشەو باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
دوات ئەمشەو باران بارین هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار