ناتۆ: مەترسییە ئەم كارە بەرامبەر بە ڕووسیا بكرێت



ینس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ ڕایدەگەیەنێت، مەترسییە لە لە گەورەیی ڕوسیا و ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی وڵاتەكە كەمبكرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی “ڕۆیتەرز” لە زاری ستۆلتنبێرگەوە بڵاویكردەوە”هیچ دەستەواژەیەك نییە لەسەر ئەوەی پۆتین پلان و ئامانجەكانی لە ئۆكراینا گۆڕیبێت، بۆیە مایەی مەترسییە لە پێگەی ڕووسیا كەمبكرێتەوە”.

ستۆلتنبێرگ بەپێویستی دەزانێت، ئاستی توانای شەڕكردنی هاوپەیمانی ناتۆ بەرزبكرێتەوە، ئاماژەی بە پێویستی هاوپەیمانییەكەش كرد بۆ سەرباز و چەك و تەقەمەنی زیاتر.

پێشتر میدیاكان بڵاویانكردبۆوە، چاوەڕوان دەكرێت لە ١٨ و ١٩ی ئەم مانگەدا لە برۆكسل كۆبوونەوەی لیژنەی سەربازی ناتۆ سازبكرێت كە بە باڵاترین دەستەی سەربازی هاوپەیمانییەكە دادەنرێت.

پۆلیسی گەرمیان بەتۆمەتی دزینی شەش ملیون دینار پۆلیس تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات
پێشت پۆلیسی گەرمیان بەتۆمەتی دزینی شەش ملیون دینار پۆلیس تۆمەتبارێك دەستگیر دەكات
وادەی ڕاكێشانی تیروپشك بۆ جامی جیهانی یانەكان ڕادەگەیەنرێت
دواتر وادەی ڕاكێشانی تیروپشك بۆ جامی جیهانی یانەكان ڕادەگەیەنرێت
ەیوەندیدار