ڕێگایەكی نوێی كوشندە بۆ كۆچكردن دۆزرایەوە



لەگەڵ توندبوونەوەی چاودێری لە كەناراوەكانی باكووری مەغریب، و گەڕانەوەی هەماهەنگی ئەمنی لە بواری كۆنتڕۆڵكردنی كۆچبەری نێوان مەدرید و ڕەبات، ناوچەكانی باشووری مەغریب بوونەتە ڕێگایەكی نوێی كۆچ بەرەو ئەوروپا.

بە پێچەوانەی كەمبوونەوەی ڕێژەی كۆچبەرانی نایاسایی لە كەناراوەكانی باكوور و لە ناوچەكانی تەنیشت شارە سنوورییەكانی سیوتا و مێلیلا، لەم دواییانەدا كۆچكردن بەرەو دوورگەكانی كەناریی لە نزیك كەناراوەكانی باشوور لە مەغریب زیادیكردووە.

سەرەڕای كەمبوونەوەی ژمارەی ئەو كۆچبەرە نائاساییانەی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا چوونەتە ئیسپانیا بە ڕێژەی لەسەدا ٢٣، بەڵام ڕێژەی ئەو كۆچبەرانەی لە خاكی مەغریبەوە دەڕۆن بە ڕێژەی لەسەدا ٨٥ زیادیكردووە.

هۆكاری ئەم زیادبوونە، بەپێی ئامارەكانی كۆمیسیۆنی كۆچبەری و سنوورەكانی ئیسپانیا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ژمارە زۆرەی ئەو كەسانەی كە لە مەغریب و وڵاتانی باكووری ڕۆژئاوای ئەفریقاوە چوونەتە دوورگەكانی كەناری، كە گەیشتووەتە زیاتر لە ١٥ هەزار و ٤٦٦ كۆچبەر .

دوورگەی كەنارییی، ڕێگایەكی نوێی كۆچە بەروە ئیسپانیا بە ڕێگایەكی كوشندەو مەترسیدار دادەنرێت.

 

دادگای توركیا بڕیارێكی دژی هەدەپە دەركرد
پێشت دادگای توركیا بڕیارێكی دژی هەدەپە دەركرد
ئەمریكا سیستمی درۆنی ئێران بە ئامانج دەگرێت
دواتر ئەمریكا سیستمی درۆنی ئێران بە ئامانج دەگرێت
ەیوەندیدار