شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفر بارین لە هەفتەی داهاتووە ڕوو لە هەرێم دەكات



شارەزایەكی بواری كەشناسی لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی تری باران و بەفر بارین ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما 3 تا 4 تر دادەبەزێت.

شاڵاو هیدایەت ، شارەزای بواری كەشناسی لە هەرێم ڕایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووە وە شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفربارین ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە ، كە سەرچاوەكەی دەریای ناوەڕاست و دەریای ڕەشە و بازنەی بەفر بارینیش زیاتر دەبێت و پلەكانی گەرما 3 تا 4 پلەی دیكە دادەبەزێت .

ڕاشیگەیاند، ئەو شەپۆلەی ئێستا كە سەرچاوەی سەرەكی كە دەریای سورە ئەمشەو تا سبەی بەردەوامە بە كاریگەری و بڕی جیاواز لەزۆرینەی ناوچەكان ، كاریگەری لەسەر گەرمیان و سنوری هەڵەبجە و سلێمانی باش دەبێت ، بەڵام هەولێر كەمترە و سنوری بادینانیش تەواو لاوازە .

نەخۆشخانەی هەولێری فێركاری لەساڵی ڕابردوودا 45 هەزار شووشتنی گورجیلەیان ئەنجامداوە
پێشت نەخۆشخانەی هەولێری فێركاری لەساڵی ڕابردوودا 45 هەزار شووشتنی گورجیلەیان ئەنجامداوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ڕاگرتنی دەوام بڕیاری دا
دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ڕاگرتنی دەوام بڕیاری دا
ەیوەندیدار