یەکێتی: کار بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکومەت دەکەین



بەرپرسێکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت کە حزبەکەی کار بۆ ئەوە دەکات دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پۆستی سەرۆکی حکومەت بەدەستبهێنێت.

سەرکەوت زەکی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک ئۆرگانی حزبەکەی ڕایگەیاند، “یەكێتی ئێستا بەهێزترینە و هەمووان پێكەوە بۆ یەك ئامانج كاردەكەن، بۆ ئەوەی دوای سەركەوتن لەهەڵبژارندا پۆستی سەرۆكی حكومەت وەربگرێتەوە”.

وتیشی ئامانجیان لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکومەت ئەوەیە کە “باشترین خزمەت بەكۆمەڵانی خەڵك” بکەن.

ئەم لێدوانەی بەرپرسەکەی یەکێتی لە کاتێکدایە کە کەمتر لە دوو مانگ ماوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە 20ی تشرینی یەکەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

خوێندنی باڵا: نابێت داوای کارتی دەنگدان لە مامۆستا و فەرمانبەران بکرێت
پێت خوێندنی باڵا: نابێت داوای کارتی دەنگدان لە مامۆستا و فەرمانبەران بکرێت
“گەرمای بەتینی ھاوینی ئەمساڵ کۆتای ھات”
دوات “گەرمای بەتینی ھاوینی ئەمساڵ کۆتای ھات”
پەیوەندیدار