ڕەوشی هازارد لە ڕیاڵ مەدرید خراپە



پێدەچێت، ڕەوشی ئیدین هازاردی بەلجیكی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید زیاتر ئاڵۆزبێت، سەبارەت بە بەردەوامبوونی لەگەڵ مێرنگی، پاش ئەوەی ئاستێكی نزمی خستەڕوو لە یاریی تیپەكەی لەگەڵ كاسیرینیۆ لە جامی پادشای ئیسپانیا.


ڕیاڵ مەدرید بە قورسی توانی بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لە كاسیرینیۆ بباتەوە لە یارییەكانی خولی 32ی جامی پادشای ئیسپانیا.

بەپێی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، هازارد نەیتوانی ئەو هەلە بقۆزێتەوە كە لەلایەن كارلۆ ئەنشیلۆتییەوە پێیدرا، بۆ بەشداریی وەك یاریزانی سەرەكی لە یارییەكەی كاسیرینۆ.

ڕ‌ۆژنامەكە نوسیویەتی، هازارد لە ماوەی 69 خولەكی بەشداریی لە یارییەكەدا، هیچی پێشكەش نەكرد، زۆر بە قورسی دەیتوانی تۆپ لە ناوەڕاستی یاریگای تیپەكەی دەربكات و یاریزانانی تیپی بەرامبەريش كە لە پلەكانی خوارەوە هاتبوون، سەركەوتوو بوون لە ڕاگرتنی.

ڕۆژنامەكە دەڵێت، ئەوەی زیاتر بووە مایەی چارەڕەشی هازارد، ئەوەبوو كە ڕۆدریگۆ جۆس یاریزانی جێگرەوەی، گۆڵی بردنەوەی تۆماركرد.

ئەو یارییە وەك ڕۆژنامە ئیسپانییەكە باسی دەكات، كاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەر ئایندەی هازارد لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید، بە تایبەتیش لەبارەی متمانەی ئەنشیلۆتی بە یاریزانەكە بۆ یارییەكانی تری لیگا و خولی یانە پاڵەوانەكان.

بۆندی هازارد لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە كۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت، بەڵام خواستێكی بەهێز هەیە لەنێو سانتیاگۆ برنابیۆ، بۆ قوتاربوون لە یاریزانەكە لە كۆتایی ئەم وەرزە.

شەپۆلێكی دیكەی هەوای سارد و بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێكی دیكەی هەوای سارد و بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
لە هەرێم وردەكاری زیادبوونی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان ئاشكرادەكرێت
دواتر لە هەرێم وردەكاری زیادبوونی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان ئاشكرادەكرێت
ەیوەندیدار