عێراق خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دادەمەزرێنێت



سەرۆکى ئەنجوومەنى راژەى حکومەتى عێراق ڕایگەیاند، لە پڕۆسەی دامەزراندنی خاوەن بڕوانامە باڵاکان و دەرچووانى بەشە تەندروستییەکان، گرەنتى مافى خاوەنپێداویستییەکان دەکرێت.

مەحمود تەمیمى، سەرۆکى ئەنجوومەنى راژەى فیدڕاڵى ڕایگەیاند، ئەنجوومەنى ڕاژە گەرەنتى مافى خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دەکات وەک تویژێکى گرنگى کۆمەڵگە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دامەزراندن لەلایەن ئەنجوومەنى ڕاژەوە ڕاگەیەنراوە بۆ سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان و دەرچوانى بەشەتەندروستییەکان، داواکراوە کە ئەو کەسانەى خاوەنپێداویستیى تایبەتن بە پێشکەشکردنى بەڵگەى سەلمێندراو لەلایەن دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە، بیسەلمێنن کە خاوەنپێداویستیى تایبەتن و بەگوێرەى ڕێژەى دیاریکراو دادەمەزرێن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دامەزراندنەکە زیاتر لە 30 هەزار هەڵگرى بڕوانامەى باڵا لە عێراق دەگرێتەوە بە دەرچووانى کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان، بەڵام شارەکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

 

پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە
پێت پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە
خولی ئیتاڵیا دەستپێدەکات و بەرشەلۆنەش یارییەکی قورسی هەیە
دوات خولی ئیتاڵیا دەستپێدەکات و بەرشەلۆنەش یارییەکی قورسی هەیە
پەیوەندیدار