پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە و ئەگەری کەمێک خۆڵبارینیش هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێ ناوچەکانی باشووری هەرێم.

ڕوونیشیکردەوە کە پلەی گەرما بە بەراورد لەگەڵ دوێنی کەمێک نزم دەبێتەوە.

کەشناسی سەبارەت بە سبەینێ یەکشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێک ناوچەکانی باشووری هەرێم،

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرماش لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 42

سلێمانی :40

دهۆک 41

کەرکووک : 44

هەڵەبجە : 42

زاخۆ :42

سۆران : 41

حاجی ئۆمەران : 32

گەرمیان : 46

نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین گرانبوو
پێت نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین گرانبوو
عێراق خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دادەمەزرێنێت
دوات عێراق خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دادەمەزرێنێت
پەیوەندیدار