دارایی هەرێم مینحەی توێژێک خەرجدەکات



وەزارەتی دارایی رەزامەندی پیشانداوە بە خەرجکردنی مینحەی مانگانەی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کە ژمارەیان 19 هەزار و 592 کەسە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئاب، بەنووسراوی فەرمی کە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە وەزارەتی دارایی و ئابوری رەزامەندی نیشانداوە بە خەرجكردنی مینحەی مانگانەی 19 هەزار و 592 زیندانیكراو و گیراوی سیاسی.

بەپێی نووسراوەکە کە میدیای سەر بە گۆڕان بڵاویکردۆتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تۆمار کراون 19 هەزار و 592 کەسە و بڕی پارەكەشی هەشت ملیار و 750 ملیۆن دینارە، كە لە ساڵی 2013وە ڕاگیراوە.

مینحەی زیندانی سیاسی دوای یەكخستنەوەی مووچە ڕاگیرا، و بە بڕیارێك خرابووە سەر بڕی مووچەی ئەو كەسانە ئەگەر مووچەخۆر بن.

‎هۆتێل رەشید لە مام جەلالەوە بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی
پێت ‎هۆتێل رەشید لە مام جەلالەوە بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی
لە هەولێر زیاتر لە 15 هەزار زەوی كارت تاپۆ دەكرێن
دوات لە هەولێر زیاتر لە 15 هەزار زەوی كارت تاپۆ دەكرێن
پەیوەندیدار