شەپۆلی چڕی بەفرو باران دەستپێدەكات



 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە شەپۆلێكی باران بارین روو لە ناوچەكەمان دەكات لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەكی سارد ‌و كاریگەری ئەم شەپۆلە تا رۆژی پێنج شەممە بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “لە پارێزگای هەولێر لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ باران بارین لە سەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان دەبێت‌و لە ئێوارەدا نمەباران لەهەندێك لە بەشەكانی سنووری پارێزگای هەولێردەبێ‌و لەكاتەكانی شەوی درەنگ بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان دەبێت”.

ڕاشیگەیاند لەسلێمانی سەرەتا لە پاش نیوەڕۆ باران بارین لە سنووری باشووری ئەم پارێزگایە دەبێت ‌و ئاستی باران هەندێكجار مامناوەند دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان، لەشەودا ڕێژەی باران زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و هەندێجار لێزمە باران دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە هەندێ ناوچەی گەرمیان هەیە .

دەشڵێت ” پێشبینی دەكرێت زۆرترین باران لە (دەربەندیخان و سەنگاو و چەمچەماڵ و قەرەداغ )یش ببارێت” .

لە پارێزگای هەڵەبجە باران بارین لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ دەبێت‌و لە ئێوارەدا لە ئەنجامی زیادبوونی كاریگەری ئەم شەپۆلە ئاستی دابارین زیاتر دەبێت, هەندێ كات بارانی مامناوەند و لێزمە باران دەبێت , لە ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەكان بەفر دەبارێت و هەروەها پێشبینی دەكرێت لەهەندێ ناوچەی ئەم پارێزگایە ئاستی ئاو بەرز بێتەوە لە كاتی بارانی بە لێزمە.

لە پارێزگای دهۆك ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , لە شەودا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت ئەگەری نمە باران لە هەندێ ناوچە هەیە .

خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین / لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی پێنج شەممە 5- 1- 2023
كەش/ئاسمان هەور دەبێت بەگشتی, باران بارین لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری حاجی ئۆمەران و چۆمان و سۆران دەبێت, لەگەڵ بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بە هۆی هاتنی بارستە هەوایەكی سارد.

سنووری پارێزكای سلێمانی لە كاتەكانی بەیانی زوو باران باران بارین بەردەوامی دەبێت لە سەر ناوچەكان هەروەها بەفر بارین لە سەر لووتكەی شاخە بەرزەكان , لە پارێزگای هەڵەبجە كاریگەری باران بەردەوامی دەبێت.

پارێزگای دهۆك ئاسمان نیمچە هەورو هەندێ ناوچە هەوری تەواوبێت .

كاریگەری ئەم شەپۆلە سبەی پێنج شەممە لە دوای نیوەڕۆ كۆتایی دێت.

پلەكانی گەرما / كەمێك نزم دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 5 – 15 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 9 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆك : 15 پلەی سیلیزی
كەركوك : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی..

لە سویسڕا پێشەنگایەكی فۆتۆگرافی تایبەت بە هەرێم دەكرێتەوە
پێشت لە سویسڕا پێشەنگایەكی فۆتۆگرافی تایبەت بە هەرێم دەكرێتەوە
دواتر ” دۆلار بازاڕی وەستاندووە”
ەیوەندیدار