بانكی ناوەندی دۆلار بە 132 هەزار بە خەڵكی هەرێم دەدات



بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرای دەكات، بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە خەڵكی هەرێمی كوردستان چاوەڕێی كردنەوەی لقی بانكی (TBI) دەكەن لەناو فڕۆكەخانەكانی هەرێم و دەشڵێت: ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی ماوە.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەهەوڵداین بۆ پێدانی دۆلار بەگەشتیاران لەفڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی و بانکی ناوەندی پێیی ڕاگەیاندوون، كە ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ماوە.

بەپێی نووسراوێكی بانكی ناوەندی، كە ئاڕاستەی ئەو پەرلەمانتارە كوردە كراوە، ئاماژە بەوەكراوە، كە بۆ بەدواداچوونی هۆكاری نەكردنەوەی لقی بانكی (TBI) لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی پەیوەندییەكان بە بانكەكەوە كردووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، بانكەكە لەگەڵ دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی لە پەیوەندی فەرمیدایە سەبارەت بە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی بۆ دیاری كردنی شوێنێكی گونجاو لەناو ئەو فڕۆكەخانانە، بۆیە ئێسدا ئیدارەی بانكی (TBI) چاوەڕێی ڕەزامەندی فەرمی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنییە بۆ كردنەوەی لقی لەناو ئەو فڕۆكەخانانە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی بڕیاری بانكی ناوەندی، لە دەروازەكانی بانكەكانەوە لەناو فڕۆكەخانەكان دۆلار تاوەكو بڕی 3 هەزار دۆلار دەدرێت بە گەشتیاران و نەخۆشان و خوێندكاران بە نرخی فەرمی بانكی ناوەندی، كە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینارە.

وەزیری دارایی:بانکی TBI وەڵامی پەیوەندییەکانمان نادەنەوە
پێت وەزیری دارایی:بانکی TBI وەڵامی پەیوەندییەکانمان نادەنەوە
یەكێتی كاتی دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات
دوات یەكێتی كاتی دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات
پەیوەندیدار