یەكێتی كاتی دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات



 

وردبینی لیستی مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن دیوانی چاودێریی فیدڕاڵەوە تەواوبووە و وەك بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: بەهەموو ئەگەرێکەوە لەم هەفتەیەدا بەغدا مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت.

کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی وتووە، “حکومەتی عیراق پێنج شەممەی ڕابردوو کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 7ی سەرجەم مووچەخۆرانی خۆی هێنا و بەهەموو ئەگەرێکەوە چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی هەمان مانگی مووچەخۆرانی هەرێمیش بنێرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “بەپێی ئەو زانیاریانەی لەوەزارەتی داراییەوە پێمگەیشتووە، دیوانی چاودێری وردبینی بۆ لیستی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێم تەواوکردوە و چاوەڕواندەکرێت وەزارەتی دارایی دەست بەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بکات”.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە ڕۆژی 21-7-2024 ەوە حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی تەمموز (7)ی مووچەخۆرانی هەرێمی بۆ بەغدا ناردووە، هاوکات لیستی مووچەی خانەنشینانیشی بەهاوتاکراوی لەگەڵ عیراق بۆ دارایی حکومەتی فیدراڵ ناردووە.

بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو حکومەتی هەرێم زووتر لیستی مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی ئامادەکرد و ئاڕاستەی بەغدای کرد، بەڵام دوای 15 ڕۆژ لەناردنی لیستی مووچە هێشتا دارایی عیراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی نەناردووە، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە “حکومەتی عیراق هەتا مووچەی مووچەخۆرانی خۆی دابەشنەکات، مووچە بۆ هەرێم نانێرێت”.

بانكی ناوەندی دۆلار بە 132 هەزار بە خەڵكی هەرێم دەدات
پێت بانكی ناوەندی دۆلار بە 132 هەزار بە خەڵكی هەرێم دەدات
كەسێك لەسەر ئاگرەكەی شاخی گۆیژە دەستگیركرا
دوات كەسێك لەسەر ئاگرەكەی شاخی گۆیژە دەستگیركرا
پەیوەندیدار