ژنبوون و کۆڵنەدان



تارا ئەمین سەپان – هۆنەر

ژنبوون شانازیەکی گەورەیە، میهرەبانی و بەخشندەییە، دڵفراوانی و جوانییەکی ئەبەدییە، ژنبوون بە هەموو ماناکان جوانە! بەڵام لە کۆمەڵگەیەکی داخراودا کە پیاوسالاری یان ڕوونتر بڵێم خێڵەکیدا، بەربەست و ھەوڵەکان و ڕێگریەکانی بەردەم ژن هێند زۆرن کە لە ژماردن نایەن، لەبەر ئەوە کاتێک هەنگاو دەنێیت بۆ گەشتن بە ئامانجەکانمان دەبێت زۆر وریا و لەسەرخۆ و حەکیمانە بچیتە پێشەوە، گەرنا ڕەنگە ببیتە جێگای قسەوباسی نێو خەڵکی زۆر زوو شکست دێنین.

کۆمەڵگای ئێمە چەقبەستووە، بازنەیەکە مرۆڤ بەردەوام لەناویدا دەخولێتەوە و دەگاتەوە بەهەمان خاڵی سەرەتا، ژنانی کورد لەو پێناوەدا هەزاران بەربەستیان بڕیووە، چەندین چاڵ و هەوراز و نشێو هاتووەتە بەردەمیان لەبەر ئەوەی ژنن، تەنها لێرە جوانی و بوێری و کۆڵنەدانمان دەور دەبینێت.

گەشتن بە لووتکە کارێکە ماندوو بوونی دەوێت، نابێت تەسلیمی زاروقسەی خەڵکی، دۆخ و قەدەربین، ئازارەکانی من وەک ژنێک هی زۆرینەی ژنەکانی تری ئەم وڵاتەیە، کە نامانەوێت لای کەس باسیان بکەین، زیندانمان کردوون لە ناخماندا دەستلەملانیان بووین و لەگەڵیان دەژین.

ئیرادەمان هەبێت خەمەکان دەبن بە خۆشی، بەربەستەکان دەبن ڕێگا، بیابانەکان کانیان لێ هەڵدەقوڵێت، خەمەکانمان کەس وەک خۆمان لێی تێناگات کەس ناتوانێ ھەڵی بگرێت تەنھا و تەنھا خۆمان نەبێت، بۆیە دەبێت پشت بە کەس نەبەستین خەمەکانمان نەدەین بە کۆڵی کەسیتردا بۆ ئەوەی ئازاریان نەدەین، خۆمان بەرپرسین لە ئازار و خەمەکانمان، دەبێت فێری ئەوە ببین خەمەکانمان بدەین بەدەم ڕووبارێکی خامۆشەوە بۆ ئەوەی لێمان بفڕێنێت.

 

ڕێگە نادرێت بەرهەمەکانی دهۆک بچنە ناوەڕاست و خوارووی عێراق
پێت ڕێگە نادرێت بەرهەمەکانی دهۆک بچنە ناوەڕاست و خوارووی عێراق
بەغدا كاتی ناردنی مووچەی مانگی 7ی ڕاگەیاند
دوات بەغدا كاتی ناردنی مووچەی مانگی 7ی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار