40 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەولێر جێبەجێكراون



بە بەهای زیاتر لە ٢٩ ملیار دینار لەسەر بودجەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانی و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگە، ساڵی 2022 لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەك پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی جێبەجێ كراون.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویكردەوە، لەسەر بودجەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ٤٠ پڕۆژە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر ٣٧ پڕۆژە، ئەو پرۆژانە لە سنووری هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێكراون، لەسەر بودجەی ١٠٠٪ی شارەوانی و تەمویلی دارایی ٣ پڕۆژە و لەسەر پێشینەی بەڕێوەبەرایەتییەكانیش ١١ پڕۆژە جێبەجێ كراون.

هاوكات پڕۆژەی ستراتیژیی شەقامی بازنەیی 150 مەتری هەولێر بە گوژمەی زیاتر لە 131 ملیۆن دۆلار لە شەقامی هەولێر – كۆیە بۆ هەولێر – شەقڵاوە، ھەروەھا شەقامی خێرای ڕێگەی گۆپاڵ بە گوژمەی زیاتر لە ١١٠ ملیۆن دولار جێبەجێ كراون. هەر لە ساڵی 2022دا لە ڕێگەی كارگەی قیری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە بڕی زیاتر لە (٧١٣٢) تۆن قیر بۆ چاككردن و قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی شاری هەولێر بەكارهاتووە.

وەزارەتەكە ئەوەشی وتووە، بە مەبەستی پەرەپێدانی ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر، لە ڕێگەی تیمەكانی ئەندازەی پاركەكانی سەر بە شارەوانیی زیاتر لە ١٢١ هەزار دار و١٨٢هەزار گوڵ چاندراون و ئەمەش كاریگەرییەكی باشی لە زیاتركردنی ڕێژەی سەوزایی شار هەبووە، ئێستا ڕێژەكەی گەیشتووەتە ١٩٫٥٪ لەگەڵ ڕەخساندنی ژینگەیەكی پاك و بێگەرد. هاوكات تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە شارەوانیی هەولێر زیاتر لە (٧٤٠) تۆن زبڵیان كۆكردووەتەوە و ژێر خاك كراون.

نەپەگە كوژرانی نزیكەی سێ هەزار سەربازی توركیای ڕاگەیاند
پێشت نەپەگە كوژرانی نزیكەی سێ هەزار سەربازی توركیای ڕاگەیاند
ڕۆژئاوای كوردستان ئەردۆغانی خستە گێژاوەوە
دواتر ڕۆژئاوای كوردستان ئەردۆغانی خستە گێژاوەوە
ەیوەندیدار