وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ڕادەگیرێت



سایلۆی سەیدسادق ڕاگرتنی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ڕاگەیاند.

سایلۆی سەیدسادق بڵاویکردەوە، ئاگاداری جوتیاران دەکەینەوە، کە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە بەهۆی پڕبوونی بەنزەکانەوە توانای وەرگرتنی گەنممان نیە لە ئێستادا.

ئاماژەی بەوەکرد، داواکارین جوتیاران سەیارە ڕانەگرن تا ئاگادار دەکرێنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ٦ی حوزەیران وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەم ساڵ ٧٠٠ هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت و پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە ٢٨٢ هەزار و ٦٦٠ تۆنیان بۆ دیاریکراوە کە دەکاتە ٤٠٪ی ٧٠٠ هەزار تۆنەکە.

لە پارێزگای دهۆک ١٨٩ هەزار تۆن وەردەگیرێت کە دەکاتە ٪٢٧.٠٢ی ٧٠٠ هەزار تۆنەکە؛ لە پارێزگای هەولێریش ٢٢٨هەزار تۆن وەردەگیرێت کە دەکاتە ٪٣٢.٥٨ی ٧٠٠ هەزار تۆنەکە.

کەسێك بە تۆمەتی هەڕەشەکردن دەستگیرکرا
پێشت کەسێك بە تۆمەتی هەڕەشەکردن دەستگیرکرا
یەختێکی کۆچبەران کە بەشێکیان کوردن ونبووە
دواتر یەختێکی کۆچبەران کە بەشێکیان کوردن ونبووە
پەیوەندیدار