یەختێکی کۆچبەران کە بەشێکیان کوردن ونبووە



ڕەنج پشدەری ونبوونی یەختێکی کۆچبەرانی ڕاگەیاند و دەڵێت، “تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە، بەشێک لە سەرنشینەکانیشی کوردن”.

ڕەنج پشدەری، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری کۆچبەران ڕایگەیاند، “یەختێک ونبووە و تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە کە ئاخۆ نقووم بووە یان ڕێگەیان لێ ونبووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، یەختەکە 110 کەسی هەڵگرتووە کە ژن و منداڵیشی تێدایە، تاوەکوو ئێستا چارەنووسی یەختەکە و سەرنشینەکانی دیار نییە، بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو یەختە لە تورکیاوە بەڕێکەوتووە و بەشێک لە سەرنشینەکانی کوردن.

دەقی بڵاوکراوەکە:

بەپیی ئەو زانیاریانەی لە کەسوکاری کۆچبەرانە وەرم گرتوقە، تەنها لەم هەفتەیەدا زیاتر “٤ وەجبەی کۆچبەران بەرێکەوتوون بەرەو ئیتاڵیا کە دوو وەجبەیان لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەسبەسەرکراون بەرێکراون بۆ کەمپەکان، لە ئێستادا ژمارەیەک کۆچبەری تر کە ژمارەیان ”٧٠ سەرنشینەو گەیشتوونەتە ناوچەی سێ پەنجە و باسیان کردووە کە بارودۆخیان باشە دواین وەجبەش ژمارەیان”١١٠ سەرنشینە تاوەکو ئیستا لە ئاوی تورکیان بەرەبەیانی ئەمرۆ کاتژمێر “٨ ی سەرلەبەیانی تێلیان بۆ کەسوکاریان کردووە کە بە ڕێگاوەن بۆ کەناراوەکانی ئیتاڵیا .

تکایە کەسوکاری کۆچبەرەکان ئاگاداربکەنەوە لەهەر حالەتێکی نەخوازراو پەیوەندی بکەن بە112 یاخود ژمارە واتسابی +98 938 336 7928

وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ڕادەگیرێت
پێشت وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ڕادەگیرێت
تەرمی گەشتیارە خنکاوەکەی زاخۆ دۆزرایەوە
دواتر تەرمی گەشتیارە خنکاوەکەی زاخۆ دۆزرایەوە
پەیوەندیدار