تەرمی گەشتیارە خنکاوەکەی زاخۆ دۆزرایەوە



تەرمى ئەو گەشتیارە خنکاوە دۆزرایەوە کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینى لە کاتى مەلەکرندا لە ڕووبارى خابوورى نزیک زاخۆ خنکا.

جەمال هەسن، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ ڕایگەیاند، دوای کەتر لە سێ کاتژمێر لە گەڕان بەدوای تەرمی گەنجە خنکاوەکەدا، دواجار تیمەکانمان توانیان هەر لەشوێنی خنکانەکەی بیدۆزنەوە.

بەپێى ئامارەکان، تەنیا لە ئەمساڵدا پێنج کەس لە سنوورى ئیدارەى زاخۆ خنکاون، دوو کەسى دیکەش لە دەرەوەى سنوورى ئیدارەکە و لە گوندى گوزگیران کە دەکەوێتە ناحیەى زممارى نزیک زاخۆ، خنکاون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بەرگری شارستانی زاخۆ ڕایگەیاند، کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە لە ڕووداوی خنکانی گەشتیارێکی عەرەب لە ڕووباری خابور لە زاخۆ.

یەختێکی کۆچبەران کە بەشێکیان کوردن ونبووە
پێشت یەختێکی کۆچبەران کە بەشێکیان کوردن ونبووە
هەرێمی کوردستان قەرزەکانی بانکی TBI دەداتەوە
دواتر هەرێمی کوردستان قەرزەکانی بانکی TBI دەداتەوە
پەیوەندیدار