یەکەم حاڵەتی مەلاریا تۆمار کرا



سەرچاوەیەکی پزیشکی ئاشکرای کرد، لە عێراق یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە مەلاریا تۆمارکراوە کە ژنێکی بیانییە.

ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەکی پزیشکی لە عێراق ڕایگەیاندووە، ژنێکی بیانی کە لە ماڵاندا کاری کردووە تووشی مەلاریا بووە، ئەمەش یەکەم حاڵەتە کە تا ئێستا تۆمار کرابێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا تیمە پزیشکییەکان سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن کە ئەو ژنە بیانیە سەردانی کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی 2011 دا مەجید ئەمین، وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، کە عێراق لە وای ساڵی 2009ەوە دوور بووە لە مەلاریا.

پێویستە بوترێت عێراق لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی بە بەرەنگاربوونەوەی مەلاریا کرد و تا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بوو لە سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٠دا نزیکەی چوار هەزار حاڵەت لە سەرتاسەری وڵاتدا تۆمار کرا بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی و ژیان کە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق دووچاری بووبوون.

مەلاریا نەخۆشییەکە بەهۆی مشەخۆرێکەوە دروست دەبێت، مشەخۆرەکە لە ڕێگەی پێوەدانی مێشوولەی تووشبووەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، ئەو کەسانەی مەلاریایان هەیە بەزۆری هەست بە لەرز و تا دەکەن.

مەلاریا لە وڵاتانی پلەی گەرمای بەرزدا زیاتر بڵاودەبێتەوە، ساڵانە نزیکەی ٢٩٠ ملیۆن کەس تووشی مەلاریا دەبن و زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەسیش بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە گیان لەدەست دەدەن.

داهاتی هه‌فته‌یه‌كی سلێمانی ئاشكرا ده‌كرێت
پێشت داهاتی هه‌فته‌یه‌كی سلێمانی ئاشكرا ده‌كرێت
زیرەکی دەستکرد هاک دەکرێت
دواتر زیرەکی دەستکرد هاک دەکرێت
پەیوەندیدار