زیرەکی دەستکرد هاک دەکرێت



هاککەرەکان توانیویانە بچنە ناو سیستەمی نامە ناردنی ناوخۆیی کۆمپانیای OpenAI و زانیاری لەسەر تەکنەلۆژیاکانی AI ی کۆمپانیاکە بدزن.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاندووە کە، کۆمپانیاکە ڕووداوەکەی لە کڕیارەکانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی شاردووەتەوە و تەنها کارمەندەکانی ئاگادارکردووەتەوە.

کارگێڕان بڕیاریاندا ئەو هەواڵە بە ئاشکرا بڵاونەکەنەوە، چونکە هیچ زانیارییەک لەسەر کڕیاران یان هاوبەشەکانیان نەدزراوە، هەروەها ڕووداوەکەیان بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی نەزانیوە، چونکە پێیانوابوو هاککەرەکە کەسێکی تایبەتە و هیچ پەیوەندییەکی ناسراوی لەگەڵ حکومەتێکی بیانیدا نییە.

هاککەرەکە توانیویەتی دەستی بە گفتوگۆکان بگات لە میانی کۆڕێکی ئەلیکترۆنی بۆ کارمەندانی OpenAI، کە تیایدا باسیان لە نوێترین تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد کردووە، کە لەلایەن کۆمپانیاکە پەرەی پێدراوە.

ڕۆژنامەکە بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ناو کۆمپانیاکە بڵاویکردەوە، کە هەندێک لە کارمەندانی OpenAI پێشتر هۆشدارییان دابوو لە ئەگەری قۆستنەوەی وڵاتانی وەک چین لەو جۆرە هێرشانە بۆ دزینی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد، ئەمەش دەتوانێت ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بخاتە مەترسییەوە.

یەکەم حاڵەتی مەلاریا تۆمار کرا
پێشت یەکەم حاڵەتی مەلاریا تۆمار کرا
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
دواتر ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار