خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەدەچێت



بەیانیی ئەمڕۆ دەنگدان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئێران بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری وڵاتەکە دەستیپێکرد.

كاتژمێر 7:30ی بەیانیی ئەمڕۆ بە كاتی هەرێمی كوردستان ناوەندەكانی دەنگدان لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە بەڕووی دەنگدەراندا كرانەوە و بڕیارە تا كاتژمێر 10ی ئەمشەو كراوەبن.

لەم خولەی هەڵبژاردنەكەدا خاوەن دەنگی یەكەم و دووەمی خولی یەكەم هەریەك لە مەسعود پزشکیان و سەعید جەلیلی ڕکابەرى بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتووی ئێران دەكەن.

بەپێی راگەیەندراوی پێشووی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، زیاتر لە 61 ملیۆن كەس مافی بەشدارییان لە دەنگداندا هەیە و لە ماوەی دیاریكراودا دەتوانن روو لە سندوقەكانی دەنگدان بكەن.

لە گەڕی یەکەمدا کە ڕێژەی بەشداری خەڵک ٪٤٠ بوو و ئەوەش لە مێژووی ئێراندا بە کەمترین ڕێژەی بەشداریکردن ڕاگەیاندرا، ٢٤ ملیۆن و ٥٣٥ هەزار و ١٨٥ کەس دەنگی دابوو، لەو ژمارەیە مەسعود پزیشکیان ١٠ ملیۆن و ٤١٥ هەزار و ١٩١ دەنگی بەدەستهێنا کە لەسەدا ٤٢.٥ی دەنگەکانە.

هەروەها بەربژێرەکەی پارێزگارانی ئێران سەعید جەلیلی، ٩ ملیۆن و ٤٧٣  هەزار و ٢٩٨ دەنگی بەدەست هێنا کە دەکاتە  ٣٨.٦٪ی دەنگەکان.

 

تۆز و خۆڵ، پلەی گەرمای بەرز ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە
پێشت تۆز و خۆڵ، پلەی گەرمای بەرز ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە
ڤایرۆسێک لە ئیسرائیل بڵاوبووەتەوە و 11 کەس گیانیان لەدەستداوە
دواتر ڤایرۆسێک لە ئیسرائیل بڵاوبووەتەوە و 11 کەس گیانیان لەدەستداوە
پەیوەندیدار