ڤایرۆسێک لە ئیسرائیل بڵاوبووەتەوە و 11 کەس گیانیان لەدەستداوە



وەزارەتی تەندروستی ئیسڕائیل بڵاوبوونەوەی جۆرێک ڤایرۆسی نوێی لەو وڵاتە راگەیاند و دەڵێت:” 153 حاڵەتی تووشبوون بە تای “رۆژئاوای نیل” و تۆمارکراوە و تاوەکو ئێستاش 11 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە رێنمایی تەواوی هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت” ئەو جۆرە دەرمانانە بەکاربهێنن کە دەبێتە هۆی قەڵاچۆکردنی مێشوولە و هۆشداری دەدات لەوەی کە نەهێڵن منداڵەکانیان بچنە ئەو شوێنانەی کە ئەگەری بوونی مێشوولە هەیە.

دەشڵێت:”هەر هاووڵاتییەکمان هەستی بە بوونی نیشانەکانی وەک تا، سەر ئێشەی توند، سەرگێژخواردن و رشانەوە و هەوکردنی غودە لیمفاوییەکان، هەستیاری پێست کرد، راستەوخۆ بروات پشکنین بکات.

کێشەی سەرەکی تای “رۆژئاوای نیل” بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە نیشانەی سەرەتایی زۆر کەمە لە جەستە تاوەکو تەواو بەرگری جەستە لاواز دەکات، تاوەکو ڤایرۆسەکە نەگاتە قۆناغی پێگەیشتن و کۆتایی، کەسەکە هەست بە نیشانە قورسەکان دەکات.

تای “رۆژئاوای نیل” کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و بەهۆی مێشوولەوە دەگوازرێتەوە.

خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەدەچێت
پێشت خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەدەچێت
“لە مانگی داهاتووەوە مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق دەکرێت”
دواتر “لە مانگی داهاتووەوە مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق دەکرێت”
ەیوەندیدار