شەڕی ناوخۆ لە سودان سەدان هەزار ئاوارەی لێکەوتەوە



بەردەوامی جەنگی ناوخۆیی سوودان و هەڵمەتی کۆنتڕۆڵکردنی سێ شاری سوودان لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرای وڵاتەکەوە ئاوارەبوونی 136 هەزار کەسی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی ناوخۆیی لەنێوان هێزەکانی پشتیوانی خێرا و سوپا لە سوودان، بە تێکڕایی نزیکەی ١٠ ملیۆن کەس ماڵەکانیان جێهێشتووە و ئاوارەبوون.

ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی بەردەوامی جەنگەکە و پەرەسەندنی، هۆشداری لە قەیرانی مرۆیی و برسێتی دەدرێت بەتایبەت لەو ناوچانەی لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا کۆنتڕۆڵ کراون، و بەهۆی هەڵمەتە سەربازییەکانی ئەو هێزە کە لە ٢٤ـی حوزەیرانەوە دەستیان پێ کردووە، لە ویلایەتی سێنار کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی سوودان، زیاتر لە ١٣٦ هەزار کەس ئاوارە بوون.

ویلایەتی سێنار، زیاتر لە ٢٨٥ هەزار کەسی تێدایە کە بەهۆی جەنگەوە، لە ناوچەکانی دیکەی سوودانەوە ئاوارەی ئەو ناوچەیە بوون، لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتی کۆنتڕۆڵکردنەش بەشێکیان بۆ جاری دووەم و سێیەم ئاوارە دەبن.

وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پێشت وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
دەکرێت بێ ئەوەی نەخۆشبیت تات لێبێت؟
دواتر دەکرێت بێ ئەوەی نەخۆشبیت تات لێبێت؟
ەیوەندیدار