بانکی ناوەندی ڕێکاری نوێی ڕاگەیاند



بانکی ناوەندی عێراق کردنەوەی سەکۆی پێدانی دۆلاری بە گەشتییاران ڕاگەیاند و دەڵێت” بەپێی پسوڵە دۆلاریان پێدەدرێت”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، پەنجەرەکان و سەکۆکانی دۆلار بە گەشتییاران لە 14ی مانگەوە کارادەبن و گەشتییاران دەتوانن لەنێو فڕۆکەخانەکان دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم پرۆسەیە بەپێی چەند ڕیکارێک دەبێت و پێویستە گەشتییاران پێش گەشتەکەیان سەردانی پەنجەرەکانی پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی لە بانک و کۆمپانیا رێگەپێدراوەکان بکەن بۆ وەرگرتنی پسوڵە و پاشان لە فڕۆکەخانەکان لە پێگەی تایبەتی کۆمپانیا و بانکە ڕێپێدراوەکان دۆلار وەربگرن.

ڕوونیشیکردۆتەوە، بەر لە گەشتەکە و جێهێشتنی فڕۆکەخانە گەشتیار پارەکەی پێ دەدرێت چونکە ئەو پەنجەرانە ٢٤ کاتژمێر لە فڕۆکەخانەکاندا بوونیان هەیە و خزمەتی گەشتیاران دەکەن.

جێی باسە بەهۆی داخستنی ئەو پەنجەرە و سەکۆیانەوە ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزی کردووە و چاودێرانیش هۆکارەکەیەیان بۆ خواستی زۆر گەڕاندەوە، چوونکە لە ئێستادا گەشتییارێکی زۆر ئارەزووی گەشت دەکەن و بۆ دەستخستنی دۆلار ڕوو لە بازارەکان دەکەن.

تاکۆتایی ئەم مانگە دەرفەت دەدرێتە هاووڵاتییان
پێشت تاکۆتایی ئەم مانگە دەرفەت دەدرێتە هاووڵاتییان
دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
دواتر دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
ەیوەندیدار