تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا



لەلایەن پۆلیسی سەیدسادقەوە تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێك دەستگیركرا، كە لەلایەن سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی فەرمانی گرتنی هەبووە.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لە لایەن سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی گەیشتە بەشی پۆلیسی سەیدسادق، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا تۆمەتبار (ح، ب،ع لەدایكبووی 1980 بە ناسنامە سوری) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .

نرخی بیتکۆین بۆ خوار ٥٩ هەزار دۆلار دابەزی
پێشت نرخی بیتکۆین بۆ خوار ٥٩ هەزار دۆلار دابەزی
دوو منداڵی سووری لەلایەن تورکە ڕەگەزپەرستەکانەوە درانە بەر چەقۆ
دواتر دوو منداڵی سووری لەلایەن تورکە ڕەگەزپەرستەکانەوە درانە بەر چەقۆ
ەیوەندیدار