دوو منداڵی سووری لەلایەن تورکە ڕەگەزپەرستەکانەوە درانە بەر چەقۆ



لە درێژەی ئەو شەپۆلی ڕەگەزپەرستییەی لە دژی ئاوەرەکانی سووریا دەستیپێکردووەتەوە، دوو منداڵی سووری لە لایەن تورکە ڕەگەزپەرستەکانەوە درانە بەر چەقۆ.

دوێنێ شەو لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئیستانبوڵ منداڵێکی ئاوارەی سووری درایە بەر چەقۆ و بە سەختی بریندار کرا.

لە ئەنتاڵیاش منداڵێکی دیکە بە ناوی ئەحمەد ئەلنایف درایە بەر چەقۆ و بە هۆیەوە گیانی لەدەستدا، ئەوەی زیاتر بووە جێی سەرنج، دادگای ئەنتاڵیا بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە بابەت و وێنەیەکی پەیوەست بە کوشتنی منداڵەکەی قەدەغەکرد.

هەر لە ئەنتاڵیا بە تایبەتیش لە ناوچەکانی کوملوجا و غازی پاشا، هێرش کرایە سەر ماڵ و موڵکی سوورییەکان.

شەپۆلە نوێیەکەی تورکە ڕەگەزپەرستەکان نزیکەی هەفتەیەکە بەردەوامە کە سەرەتا لە شاری قەیسەرییەوە دەستیپێکرد و تێیدا خانوو و موڵکی ئاوارە سوورییەکان سووتێنران.

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا
پێشت تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا
شارەوانیی هەولێر بەخێوکردنی ئاژەڵی لەناو شاردا قەدەغە کرد
دواتر شارەوانیی هەولێر بەخێوکردنی ئاژەڵی لەناو شاردا قەدەغە کرد
ەیوەندیدار