وردەکاری بۆردومانەکانی ئەمشەوی تورکیا لە هەرێمی کوردستان



ئەندامی رێکخراوی cpt وردەکاری بۆردومانەکانی ئەمشەوی تورکیای بۆ جەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

کامەران عوسمان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: لەچوارچێوەی زنجیرە بۆردوومانەکانی ئێوارەی ئەمڕۆدا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، یەک جار بۆردوومانی (لۆفەکانی کورتەک) و دوو جار بۆردوومانی (گوندی سڵێ)یان لە ناحیەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر کرد و هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبووەتە قوربانی.

دەشڵێت:”لەچوارچێوەی زنجیرە بۆردوومانەکانی ئێوارەی ئەمڕۆدا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا،یەک جار بۆردوومانی (لۆفەکانی کورتەک) و دوو جار بۆردوومانی (گوندی سڵێ)یان لە ناحیەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر کرد و هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبووەتە قوربانی”.

راشیگەیاندووە، کاتژمێر ٨:٣٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆدا، سوپای تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە سێ جار بۆردوومانی دەووروبەری گوندی زێوکەی کرد لە قەزای پشدەر.بۆردوومانەکان بۆ سەر خڕێ شاخی، چیای جاسوسان و شاخی گەنم ئاوی، بوون لە دەووروبەری گوندی زێوکە.
کامەران عوسمان دەشڵێت:”دوو لە بۆردوومانەکان لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە بوون و بۆردوومانەکەی تریش لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بووە، هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی لە بۆردوومانەکانی ئەمڕۆ بۆسەر گوندی زێوکە”.
گوندی زێوکە، دەکەوێتە قەزای پشدەر و ئێستا ١٢ خێزان لەو گوندەدا دەژین. لە ئەیلوولی ٢٠١٩دا، سوپای تورکیا ٢٧ جار بۆردوومانی ناو گوندی زێوکەی کرد و ئەمەش بووە هۆی چۆڵبوونی گوندەکە، بەڵام لە دوای ساڵێک گوندنشینەکان گەڕانەوە بۆ ناو گوندەکەیان.
هێمن قادر: سبەی دەست بە دابەشکردنی چەکی گەنمی جووتیاران دەکەین
پێشت هێمن قادر: سبەی دەست بە دابەشکردنی چەکی گەنمی جووتیاران دەکەین
ئاسایش ٩ تیرۆریستی داعش دەستگیردەکات
دواتر ئاسایش ٩ تیرۆریستی داعش دەستگیردەکات
ەیوەندیدار