ئاسایش ٩ تیرۆریستی داعش دەستگیردەکات



بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دەستگیرکردنی ( ٩ )تیرۆریست ڕادەگەیەنێت، چەکداری گروپی تیرۆریستی (داعش) بوون.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای بەدەستهێنانی زانیاری وردی هەواڵگری لەسەر (٩) ئەندامی گروپی تیرۆریستی داعش، کە بەمەبەستی خۆحەشاردان نیشتەجێی شارەکانی هەرێمی کوردستان بوون،دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە توانرا لە دوو ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوودا سەرجەمیان دەستگیربکرێن.

لە راگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشدا هاتووە کە لێکۆڵینەوەکان پشتڕاستیکردەوە کەتۆمەتباران چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستییە بوون و بەشداریی چەندین کاری تیرۆریستی بوون و داواکراون بە ماددەی ( ٤ )لەیاسای تیرۆر، لە ئێستادا سەرجەمیان ڕادەستی یاسا کراون.

وردەکاری بۆردومانەکانی ئەمشەوی تورکیا لە هەرێمی کوردستان
پێشت وردەکاری بۆردومانەکانی ئەمشەوی تورکیا لە هەرێمی کوردستان
شەقامێک بەربەست دەکرێت
دواتر شەقامێک بەربەست دەکرێت
ەیوەندیدار