پەروەردەی عێراق بڕیاری دەرچوونی گشتی بۆ بەشێكی خوێندكاران دەركرد



وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەبارەی ئەو خوێندکارانەی لە پۆلی (یەک تاوەکو چوار)ی سەرەتایی دەخوێنن و دەرنەچوون بڕیاریدا و پێنج نمرەشی بە خوێندکارانی پۆلە ناکۆتاکان بەخشی.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاردرا پێنج نمرە بۆ ئەنجامی کۆتایی خولی یەکەمی ئەمساڵی خوێندنی پۆلە ناکۆتان زیادبکرێت.

لەبارەی ئەو خوێندکارانەی لە پۆلی یەک تاوەکو چوار دەرنەچوون، ڕایگەیاندووە، “هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا دەنگدرا بە بڕیاری لێخۆشبوون لەو خوێندکارانە بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 بەبێ گوێدانە ژمارەی ئەو بابەتانەی کە تێیدا دەرنەچوون”.

جەختیشی كردۆتەوە، مەبەستمان هاندانی خوێندکارانە بۆ بەردەوام بوون لە خوێندن و گرنگیدانە بە لایەنی دەروونییان لە کاتێکدا لە سەرەتای ژیانی خوێندنیاندان.

 

شەقامێک بەربەست دەکرێت
پێشت شەقامێک بەربەست دەکرێت
شەپۆلێکی گەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێکی گەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
ەیوەندیدار